دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئابدانان

خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”پەیمان وەفایی”و”ڕوحوڵڵا دەروێشی”خەڵکی ئابدانان،ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.