خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”بێهرووز یەزدانپەناە”لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی ژینا ئەمینی لە گۆرستانی ئایچی سەقز لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە.