دەستبەسەرکرانی دوو بڕا خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو بڕا بە ناوەکانی”ڕامین تەهلیلی”و”ڕادین تەهلیلی”خەڵکی سنە لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی باوکی ناوبراوان و دەستبەسەریان کردوون.