خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٩ هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی سەلام سەلاحیان، حەیدەر نوسرەتی، ڕەزا حەیدەریان، فواد نەجەفیان، بارام نەجەفیان، ئەدیب قادری، مێهرگان سلێمانی، کامیار قادری، جەماڵ یۆسفی لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.