خۆڕاگری : لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوەکانی”گەشتیار نەجەفیان”تەمەن ٢٥ساڵ و “کەیهان کەبوودوەند”تەمەن ٢٨ساڵ لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیم دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.