خۆڕاگری : خوێندکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی”نەسرین قادری” کە چەند ڕۆژ پێش لە کاتی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لە تاران کەوتبووە بەر هێرشی هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران،بەهۆی لێدانی باتۆم لەسەری چوبووە کۆما، دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە کۆما لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.