گیان لەدەست دانی کچێکی خەڵکی سائین قەڵا لە ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم

خۆڕاگری : ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی،”نەسیم سدقی”تەمەن ٢٣ساڵ خەڵکی سائین قەڵا لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لە یەکێک لە شەقامەکانی ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم گیانی لە دەست دا.

بە پێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی نەسیم سدقی دەکەن کە هەواڵی کچەکەیان بە میدیایی نەکەن و ڕۆژی چوارشەممە بە بەشداری ژمارەیەکی کەم لە بنەماڵەکەی تەڕمی ناوبراو بە خاک ئەسپێردرا.