دەستبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە

خۆڕاگری : ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی”محەممەد بەهرامی”تەمەن ١٥ساڵ لە پێوەندی لە خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.