دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی دێولان و سەرپێل زەهاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری : ڕۆژی دووشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”مەیسەم فەرامەزی”خەڵکی سەرپێڵ زەهاو و “فەرشید عەباسی” خەڵکی دێولان لە کاتی خۆپێشاندانەکان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.