بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی فەرهەنگ عەیوەزی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ بەندیخانەی شاری سنە

خۆڕاگری : ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی مەدەنی بە ناوی”فەرهەنگ عەیوەزی”خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە پاش بانگهێشت کرانی بۆ دادگای شۆڕشی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا.

ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٣ساڵ و ٩مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.

جێگای ئاماژەیە “فەرهەنگ عەیوەزی” ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.

دواتر پاش ٤٣ ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کرا.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*