ئاشکرابوونی هۆکاری گیان لە دەست دانی سارینا ساعدی

خۆڕاگری: شەوی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەڕی ١٤٠١ی  سارینا ساعدی مێرمنداڵی تەمەن ١٦ساڵ خەڵکی سنە لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بر کووشتنی ژینا ئەمینی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە لێدانی باتوومی لە سەری بە تووندی بریندار و گوازرابووە بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە.

هەروەها ناوبراو پاش یەک ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بە هۆی تووندی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.

شایانی باسە بە هۆی گووشاری هێزە ئەمنییەکان بە سەر بنەماڵەی سارینا ساعدی تەرمەکەی هەمان شەو بە خاک ئەسپێردرا و هەڕەشەیان لێ کرابوو کە هۆکاری گیان لە دەست دانی کچەکەیان بە میدیایی نەکەن.