خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٤ی خەزەڵوەڕی ١٤٠١ی هەتاوی خوێندکاڕێکی زانکۆی عەلامەی تەباتەبایی بە ناوی”محەممەد ساعد” خەڵکی سنە لە کاتی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی چڵەی ماتەمینی ژینا لە گۆرستانی ئایچی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.