دەستبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتیی خەڵکی شاری پاوە،سەقز،ئابدانان و شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٤هاووڵاتییەکی کورد بە ناوەکانی ئاروین مەرزبان تەمەن ٢٨ساڵ خەڵکی سەقز، ڕوحوڵڵا ڕەحیمی خەڵکی شاری ئابدانان، ئەحمەد ساعدی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شنۆ و نیما بەهمەنی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.