دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی عادڵ غەفاری تەمەن ٣٢ساڵ خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.