خۆڕاگری: ڕەزا نەزەری هونەرمەندی خەڵکی کامیاران لە لایان هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شایانی باسە کە پێشتر ئەو هونەرمەندە بۆ پشتیوانی کردن لە نارەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران، وازی لە هاوکاری و کارکردنی خوێی لەگەڵ دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامی هێنابوو.