دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شەهاب عەبدمحەممەدی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.