دەستبەسەرکراوی کورد مەلا ئەنوەر ڕەستگار گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢ی خەزەرڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی کورد مەلا ئەنوەر ڕەستگار مامۆستای ئایینی و پێشنوێژی گوندی شێخان سەر بە شاری شنۆ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

ئەو مامۆستایە خەڵکی شارۆچکەی پەسوێ سەر بەشاری”پیرانشار” کە ڕۆژی جومعە ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە وتاری ئایینی نوێژی جومعە باسی لە باروودۆخ و سیاسەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی و هەڵسووکەوتی ڕێژیم لەگەڵ خەڵکی ڕۆژهەڵات کردبوو  پاش چەند کاتژمێر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.