دەستبەسەرکرانی لاوێکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا لاوێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ڕەزا ئازەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.