دەستبەسەرکرانی چالاکڤانێکی بواری ماڤی ژنانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری. ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی چالاکڤانێکی بواری مافی ژنان و ئەندامی گرووپی ژنانی ژیڤانۆ بە ناوی شیلان کوردستانی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات  بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە ئەو هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.