دەستبەسەرکرانی ٨ هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ٨ هاووڵاتیی خەڵکی شاڕەدەرە سەر بە پاڕێزگای ئیلام بە ناوکانی فەرزاد ئەسەدی تەمەن ١٨ساڵ،ڕەزا قاسمی تەمەن ١٨ساڵ،پەیمان ڕەزایی تەمەن ٣٠ساڵ زەبیع قوڵی زادە تەمەن ٢٣ساڵ،پەیام ڕەزایی تەمەن ٢٤ساڵ،حوسێن ئەدیب تەمەن ٢٢ساڵ،ڕەسووڵ کیانی تەمەن ٣١ساڵ و ڕەزا نەزەرپوور لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.