دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی خەڵکی بیجاڕ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی قوتابخانەی خەڵکی بیجاڕ بە ناوی جەعفەر وەلەدخانی بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە کوشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.