دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد”سەلاح زەمانی”خەڵکی سنە و ئەندامی ئەنجومەنی شاخەوانی چلچەمە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەریان کردووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.