ئاشکرابوونی ١٧ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی تکاب

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ١٧ هاووڵاتیی خەڵکی تکاب بە ناوەکانی”ئەفشین مەحموودی”،”زارا عەزیمی”،”شایان دەستخان”،”میلاد ئەمانی”،”سەعدی بەهاری”،”ئیقباڵ ئاقایی”،”مەنووچێهر یەعقوبی”،”کامبیز جەوانمەردی”،”بەهمەن فەرەجی”،”لەیلا حەمامی”،”عەبدوڵڵا ئاقایی”،”پویا زارعی”،”ڕۆیا شەهبازی”،”ڕامین مرادی”،”ئیلهام شوعاعی،”ئایدا موختاری”و”نگین تەهماسبی” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنوووسیان نادیارە.