دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم

خۆڕاگری: شەوی جومعە ١ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”بێهزاد سەعیدی” خەڵکی شاری شنۆ  لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەختی بریندار و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.