دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی تری خەڵکی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”یۆنس چووکەڵی” تەمەن ٣٤ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سەر لە بەیانی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی دەستبەسەریان کردووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.