خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ١٣ کەس لە هاووڵاتییانی شاری پیرانشار بە ناوەکانی”محەممەد قادرپوور”،”فەردین کاملا”،”شەریف قادرزادە”،”عەلی حەیدەرزادە”،”جەلال سەتارزادە”،”چیا بازەرگانی”،”شەهاب لاوژە”،”ئەبووبەکر بەرزەنجی”،”فەردین مام خزرپوور”،”سەعید کەریمی”زانیار نەسیری”،”ئیبراهیم محەممەدی”و”محەممەد نەوزەری” لە کاتی خۆپێساندان و نارەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.