دەستبەسەرکرانی دوو بڕا لە سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو بڕا بە ناوەکانی”زانکۆ ئەحمەدی” و “دیاکۆ ئەحمەدی” خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە تۆمەتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربڕین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.