دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپاڕێزی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی ژینگە پاڕێزی خەڵکی سنە بە ناوی”شادی ئەسلانی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و دەستبەسەریان کردووە.