بانگهێشت و دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”محەممەد عەبدوڵڵانژاد”تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی عەزیز خەڵکی ورمێ پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای تەلێفۆن بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.