خۆڕاگری: ئاشکرابوونی ناوی ١٠ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی تری شاری شنۆ بە ناوەکانی”شەهرام نازر”،”وەهاب حەبیبی”،”محەممەد پەیغامی”،”ئومید حوسێنپوور”،”جەعفەر حوسێنپوور”،”مووسا مام عەلی”سیامەند ئازەریان”،”شەهرام مەعرووف مەلا”،”فەرزاد تەهازادە”و”فەردین خۆش خاهش” بە تۆمەتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربڕین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ڕێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراون کە تا ئێستا ناوی ١٥ کەس لەو هاووڵاتییانە لەلایەن ئەنجومەن ئاشکرا کراوە.