خۆڕاگری: ڕۆژی هەینی ٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ بە ناوی”یاسین هونەروەر”تەمەن٣٦ساڵ کوڕی “وەستا ئەحمەد” لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.