دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ناسر گووڵپەری پوور” خەڵکی شاری سنە لە کاتی خۆپێشاندان و نارەزایەتی دەربرین بە کووشتنی مەهسا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.