ئاشکرابوونی ناوی ٦ هاووڵاتی لە دەستبەسەرکراوانی شاری سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی ٦ هاووڵاتیی تر بە ناوی”جەماڵ ناسری”،”جەمیل ئەکبەری”،”قانع سەیفی”،”ئومید فاتحی”،”محەممەد عەبدوڵڵاپوور”و”ئاریا مەجیدپوور” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی زانیارییەکان “جەماڵ ناسری”،”جەمیل ئەکبەری”،”قانع سەیفی”و”ئومید فاتحی” لە کاتێکدا سەر قاڵی کار لە کارگەی شیرنی سازی لە یەکێک لە شەقامەکانی سنە بوونە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کراون.

محەممەد عەبدوڵڵاپوور”و”ئاریا مەجیدپوور”  لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی بە کووشتنی مەهسا”ژینا” ئەمینی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسیان نادیارە.