ئاشکرابوونی ناوی یەکێکی تر لە دەستبەسەرکراوانی شاری مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی کورد بە ناوی”شاهۆ نایەبی”خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەهاباد لە کاتی خۆپێشاندانی دژ بە ناڕەزایەتی بە کووشتنی مەهسا”ژینا” ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ڕێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی شاری مەهاباد لە کاتی خۆپێشاندانی ٢٨ی خەرمانان  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا شاهۆ نایەبی یەکێکە لەو دەستبەسەر کراوانەیە کە ناوی بۆ ئەنجومەن ئاشکرا بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.