ئازادکرانی جەلال مەحموودی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد

خۆڕاگری: هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو “جەلال مەحموودی” کوڕی سەعید خەڵکی گوندی”گوێگتەپە” سەر بە شاری مەهاباد پاش زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا پرۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

جەلال مەحموودی لە شەپۆڵی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە شاری مەهاباد ڕۆژی ٢٥ی گەڵاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی مەهاباد و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.