ئازادکرانی ئومید مرادی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی شنۆ

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوی”ئومید مرادی” کوڕی”قادر”خەڵکی شاڕۆچکەی نەڵۆس سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شنۆ ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی جومعە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە نیزیک گوندی قزناوێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

ئومید مرادی ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی گەڵاوێژ پاش یەک مانگ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورم لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.