ئازادکرانی سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد بە ناوەکانی”حەکیم میرزایی”،”هیوا میرزایی” “تەمەن٢٣ساڵ کوڕی عەبدوڵرەحمان و”زاهیر مرادی” “تەمەن ٢٣ساڵ کوڕی خدر،خەڵکی گوندی “بێمزورتە” سەر بە شاری شنۆ هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتا پڕۆسەی دادگاکەیان لە بەندیخانەی شاری شنۆ ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ.

ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە شەپۆڵی ڕەشبگیری شاری شنۆ لەلایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوو.

شایانی باسە ئەو سێ هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون.