لە یاد و بیڕەوەڕی ئێعدامی بە کۆمەڵی ١٧ی خەرمانان

خۆڕاگری: ئەمڕۆ ١٧ی خەرمانان هاوکات لەگەڵ ئێعدامی چوار بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی،”کەماڵ ئەحمەدنژاد”خەڵکی گامێشگۆڵی سەر بە شاری میاندواو،”ڕامین حوسێن پەناهی”خەڵکی سنە،”لووقمان مرادی”خەڵکی سنە و”زانیار مرادی”خەڵکی سنە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەمێژ بوو لە بیری تۆڵە کردنەوە لە بەندکراوانی سیاسی دابوو بەڵام ترسی کۆماری ئیسلامی لە پشت گیری خەڵکی کوردستان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ وای لە کۆماری ئیسلامی کردبوو کە بۆ ئێعدامی ئەو چوار بەندکراوە سیاسییە کوردە کە لە دەرفەتی گونجاو بگەڕێ.

هەر بۆیە کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژی ١٧ی خەرمانان بە خوڵقاندنی دوو جینایەتی سامناک،هاوکات واتە ئێعدام کردنی چوار لاوی کورد و مووشەک باران کردنی قەڵای دێموکرات دەیهەویست ئیقدار و تواناکانی خۆی نیشان بدا.بەڵام ڕێفراندۆمی ٢١ی خەرمانان خەڵکی کوردستان وڵامی ئەو ئیقدارەی کۆماری ئیسلامیان بە ڕەت کردنەوە داوە.

لەو یادە پیرۆزە ڕێز دەگرین لە خەبات و قوربانی دانی ئەو چوار بەندکراوە سیاسییە و داوا لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤی نێو دەوڵەتی دەکەین لە بەڕامبەر ئەو هەموو پێشێلکارییانە بێ دەنگ نەبن.

ئەو لە حالێک دا کە تەڕمی پیڕۆزی ئەو سێ بەندکراوە سیاسییە ڕامین حوسێن پەناهی ،لووقمان مرادی و زانیار مرادی تەحویلی بنەماڵەکانیان نەدڕاوەتەوە و گۆڕەکانیان دیار نییە.