ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان یاد و بیڕەوەری نەمر عوسمان مستەفاپووری بەڕز ڕاگرت

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاوکات بوو لەگەڵ کۆچی دوایی نەمڕ عوسمان مستەفاپوور هەر بەو مەبەستە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێوڕەسمێکی لەسەر گڵکۆی نەمڕ عوسمان مستەفاپوور بەڕێوەبرد کە لە سەڕەتای ڕێوڕەسمەکە دا لەلایەن ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تاجە گووڵینە لەسەر مەزاری ئەو نەمڕەی دانرا و پاشان سەلاح خزرپوور بەرپرسی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند وتەیەکی پێشکێش کرد. لە بەشێکی قسەکانی باسی لە خۆڕاگری و ئازایەتی ناوبراو کرد،باسی لە ٢٩ساڵ بەندکران و مانەوەی سەربەرزانەی کاک عوسمان مستەفاپوور کرد،لە بەشێکی تری قسەکانی موژدەی یەک گرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بە ڕوحی بەڕزی کاک عوسمان ڕاگەیاند کە ئاواتی ئەوە بوو کە ئەو حیزبە بە یەک گرتووی ببینێت کە ئەم ئاواتە ئەمڕۆ وەدی هاتووە.

بەڕێز خزرپوور لە کۆتایی قسەکانی وێرای دانواندنی سەری کڕنۆش بەڕامبەر بە خەبات و تێکۆشانی کاک عوسمان پەیمانیان لەگەڵ ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە کە تا وەدی هاتنی ئامانجەکانیان دڕێژەدەری ڕێگایان بن.

لە دڕێژەی ڕێوڕەسمەکە دا سپاسنامەیەک کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەن بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و خۆڕاگری نەمڕ عوسمان مستەفاپوور ئامادە کرابو لەلایەن کاک والی دروودی زیندانی سیاسی پێشوو پێشکێش بە بنەماڵەی ئەو نەمرە کرا.

دوا بە دوای ئەوە دا کاک تاهیر مەحموودی لە هاوڕێیانی نیزیکی نەمر عوسمان مستەفاپوور باسی لە سیفەتە بەڕزەکانی شەهید عوسمان مستەفاپوور کرد،باسی لەوە کرد سەڕەرای ئەو هەموو ساڵەی کە لە زیندان بوو ئامادە نەبوو ناخۆشییەکانی زیندان بە خەڵک بفرۆشێ و ناوبراوی بە نموونەی مڕۆڤێکی بە پڕەنسیب و حیزبی و خاکی و بە بیروباوەر وەسف کرد.

لە کۆتایی دا تاج گووڵینەی یەکێتی ژنانی دێموکرات و بنەماڵەی بەڕێز شەهید لووقمان مێهفەر لەسەر مەزاری ئەو نەمرە دانران.

ڕوحی نەمر عوسمان مستەفاپوور شاد و سەنگەری خەباتی ئاوەدان بێت.