ئازاد کرانی سەیدسالار سەیدڕەحیمی بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد” سەیدسالار سەیدڕەحیمی” کوڕی سەید عەبدوڵڵا خەڵکی گوندی گامێش گۆلی سەر بە ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان بە دانانی بارمتەی ١میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتا پڕۆسەی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی حەسەن مامەلی ئازەر بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
بە پێی زانیارییەکان سەیدسالار سەیدڕەحیمی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.