ئازادکرانی مێهدی نەورۆزی و ئارام ساڵحپوور بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە

خۆڕاگری: ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی کورد بە ناوەکانی

“مێهدی ساڵحی”خەڵکی گوندی سێوچ و ئارام ساڵحپوور خەڵکی گوندی ساوان سەر بە شاری بانە پاش زیاتر لە ٥٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا پڕۆسەی دادگایەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە ئازاد کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ ٤ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “زانا مێهری”تەمەن٣٠ساڵ ، “جەعفەر زەریفی”تەمەن٢٩ساڵ ، ،ئەحمەد حوسێنپوور،

و ڕەحمان ساڵحپوور خەڵکی گوندی ساوان دانیشتووی شاری بانە،هادی مەحموودی و خەڵکی گوندی سێوچ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار ئێران تۆمەتبار کراون.

شایانی باسە بە پێی وتەی سەرچاوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستا سێ کەس لە هاووڵاتییانە بە ناوەکانی مێهدی ساڵحی، ئارام ساڵحپوور و “محەممەد مەحموودزادە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.