ناسر ئەحمەدزادە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە ٥ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد”ناسر ئەحمەدزادە”تەمەن ٣١ساڵ خەڵکی مەهاباد پاش زیاتر لە ١٠ڕۆژ دەستبەسەرکران و ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە٢٥ی گەڵاوێژی١٤٠١ی هەتاوی لە دڕێژەی ڕەشبگیری هاووڵاتییان لە مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی مەهاباد.

ناسر ئەحمەدزادە لە ماوەی دەستبەسەرکرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.