لە یاد و بیرەوەری ئێعدامی بە کۆمەڵی ٢٢کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی سەقز و مەهاباد لە شاری سەقز

خۆڕاگری: ئەمڕۆ ١١ی گەڵاوێژ بەڕامبەرە لەگەڵ ئێعدامی بە کۆمەڵی ٢٢ تێکۆشەری ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان.
٤٣ساڵ لەمەوبەر ٢٢کەس لە تێکۆشەرانی کورد بە ناوەکانی”رەسووڵ ئەمینی”،”ناجی خورشیدی”،”کەریم ڕەزایی”،”ئەنوەر ئەردەڵان”،”سەیفوڵڵا فەیزی”،”ؤەلی فەخرایی”،”عەبدوڵڵا بەهرامی”،”سەیدحەسەن ئەحەدی”،”محەممەد دەڕوێش نوقرەیی”،”کەریم شیریانی”،”ئەبووبەکر سەمەدی”،”ئەحمەد موقەدەم”،”جەمیل جەماڵزادە”،”کەشمیرزادە”،”محەممەد غەفاری”،”تاهیر خەتیبی”،”ناسر حەدادی”،”عەلی پێشنەماز”،”مستەفا خالیدی”،”ئەحمەد سەعیدی”،”قادر بەهادۆر”و”محەممەد بابامیری”بە تاوانی کورد بوون و دیفاع لە ماف و ئازادییەکانی گەلەکەیان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران دوور لە هەموو ڕێسا و یاسایەکی ئینسانی لە شاری سەقز تیرباران کران.
لە یاد و بیرەوەری ئەم ڕۆژە دا وێرای دانواندنی سەری کڕنۆش بۆ قامەتی بەرزی ئەم شەهیدانە،داوا لە بنەماڵە و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زانیارییەکان بێبەش نەکەن،وەک وێنەی ئەو شەهیدانە و وەزعییەتی بنەماڵەکانیان و هەر زانیارییەکی تر.