دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”ناسر داڵە”خەڵکی گوندی”شیناوێ” سەر بە شاری پیرانشار ڕۆژی جومعە ٤ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەرکرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر موبایلی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.


 ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو بەدوادا چوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.