ئازادکرانی دیار عەباسی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد

خۆڕاگری: ڕۆژی جومعە ٤ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی دەستبەسەرکراوی کورد”دیار عەباسی”خەڵکی گوندی بەڕەجۆ سەر بە ناوچەی خەلیفانی مەهاباد بە دانانی بارمتەی بڕی ٨٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتا پرۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرا.

دیار عەباسی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەیدانی ئیستقلال لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری مەهاباد.

جێگای ئاماژەیە دیار عەباسی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە کە پاش جیابوونەوە لەو حیزبە بە وەڕگرتنی ئەماننامە گەراوەتەوە بۆ زێدی خۆی.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.