دەستبەسەرکرانی دوو بڕای خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی دوو بڕای خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی”کەریم ئەبووبەکری”تەمەن ٣٦ساڵ و “ئیسماعیل ئەبووبەکری”تەمەن ٢٩ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییەیان لە سنووری پیرانشار دەستبەسەر کردووە.

 ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند بەدوادا چوونی بنەماڵەیەیان بۆ ئازادکرانی کاتی ئەو دوو بڕایە لەلایەن دادگای شۆڕشی  پیرانشار داوای بارمتەی ٣میلیارد تمەنیان لێکراوە.

شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو بڕایە لەبەر دەست دا نییە.