سوعدا خەدیرزادە لەیەکەمین دادگایی دا لەلایەن سکاڵاکەرانیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی یەکەمین کۆبوونەوەی دادگایی پێراگەیشتن بە دۆسیەی بەندکراوی سیاسی کورد سوعدا خەدیرزادە کە لە بەندیخانەی ورمێ  بەڕێوەچوو ناوبراو لەلایەن سکاڵاکەرانی دۆسیەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا.

ئەو دادگایی بە شێوەی ئانلاین لە لقی ٣ی دادگای کەیفەریی١جێگیر لە شاری مەهاباد بە بەشداری سوعدا خەدیرزادە و پاڕێزەرەکەی و سکاڵاکەرانی دۆسیەکەی بەڕێوەچوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار سوعدا خەدیرزادە بە کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە کە ناوبراو ئەو تۆمەتەی ڕەت کردووتەوە.

ماوەیەک پێش دانانی بارمتە ی ٣میلیارد تمەنی بۆ ئازادکرانی کاتی سوعدا خەدیرزادە لەلایەن دادگایەوە قەبووڵ کراوە بەڵام لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا دژایەتی لەگەڵ ئازادکردنی ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە کوردە کراوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا میدیایەکی سەر بە دەزگای دادوەری لەسەر بارودۆخی سوعدا خەدیرزادە هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ هەواڵی خۆکوژییەکەی خۆی ڕەت کردووەتەوە.

سوعدا خەدیرزادە ڕێکەوتی٢٢ی ڕەزبەری١٤٠٠ی هەتاوی لە حالێک دا کە ئەو ئافرەتە دوو گیان بوو و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی هەبووە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ و پاش ٢٥ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندی٤ بەندیخانەی ورمێ کە تایبەت بە تاوانی جۆراوجۆرە و لە لای کەسانێک کە گیرۆدە بە مادەی هۆشبەرن ڕاگیرا و سەبارەت بە دووگیان بوونی ئەو هاووڵاتییە هیچ چارەسەرێکی پزیشکی لە بەندیخانە بۆ تا بە دوونیا هێنانی منداڵەکەی بۆ نەکرا.