دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاهیندژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”هێمن عەبدی”کوڕی”ئەبووبەکر”خەڵکی گوندی”قانزالی”سەر بە شاری شاهیندژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری میاندواو.

بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەرکرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر موبایلی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

بەداودا چوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

شایانی باسە ‌هێمن عەبدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.