بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی کاوەیس عەبدوڵڵازادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: دەستبەسەرکراوی کورد “کاوەیس عەبدوڵڵازادە”خەڵکی گوندی تڕشەکان سەر بە شاری مەهاباد کە پاش زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکراوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دوادا چوونی بنەماڵەی کاوەیس عەبدوڵڵازادە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی کوڕەکەیان تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە٤ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.