ڕەت کردنەوەی خۆکوژی سوعدا خەدیرزادە لە دانپێدانێکی زۆرەمڵی دا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا میدیایەکی سەر بە دەزگای دادوەری لەسەر بارودۆخی سوعدا خەدیرزادە ژنە زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی پیرانشار کە ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ بەندکراوە هەواڵێکی بڵاوکردەوە.
ئەو هەواڵە باس لەوە دەکات سوعدا خەدیرزادە هەواڵی خۆکوژی خۆی ڕەت کردۆتەوە و بێ ئاگایی خۆی لە بڵاوبوونەوەی خۆکوژی خۆی ڕاگەیاند.
جێگای ئاماژەیە بە پێی زانیارییەکان پێش ئەو چاوپێکەوتنە بەرپرسانی دەزگای دادوەری پاڕێزگای ورمێ بە هاوکاری نوێنەری ئیتلاعات فشاریان خستووتە سەر ئەو بەندکراوە سیاسییە و داوایان لێ کردووە کە هەواڵی خۆکوژی خۆی ڕەت بکات.
ئەوە لە حالێک دایە کە ئازادی بە بارمتەی ئەو بەندکراوە سیاسییە بۆ چەندین جار ڕەت کراوەتەوە و قەرارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو یەکەم دادگای ناوبراو بە شێوەی ئۆنڵاین لە لقی ٣ی دادگای کەیفەری لە شاری مەهاباد بەڕێوەبچێت.